
یادم کە
By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
مارانگەز بووم ترسام لە حەی
لە ناکاو دەستم برد بۆ بەی
باغەوان گازی کرد نەیکەی
لەسەر چی ئەو گوڵە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێک تۆ دڵشادم کە
هەرچەند جارێ تۆ یادم دەکەی
دەردێک لە من دەرمان دەکەی
کەس نازانێ بۆ بێ وازم
گیرۆدەی دەستی سەربازم
بەجێی هێشتووم ئاواتخوازم
لەسەر چی ئەو گوڵە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
وەرە بۆخۆت دڵشادم کە
هەرچەند جارێ یادم دەکەی
دەردێک لە من دەرمان دەکەی
لە ئاسۆی ڕوونم دەڕوانی
لە ئاسۆی ڕوونم بڕوانم
تووشی نەبووم مێهری خانم
ئۆمێدێک نییە بۆ مانم
لەسەر چی ئەو گوڵە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
وەرە بۆخۆت دڵشادم کە
هەرچەند جارێ یادم دەکەی
دەردێک لە من دەرمان دەکەی
هەرچەند دەکەم کوڵ ڵێم گەڕێ
بەربوونی نێ لێم ناگەڕێ
تەختی عیشقت لێ وەرگەڕێ
لەسەر چی ئەو گوڵە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
وەرە بۆخۆت دڵشادم کە
هەرچەند جارێ یادم دەکەی
دەردێک لە من دەرمان دەکەی
Comments (2)
وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام
Similar Tracks
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
حەسەن دەرزی Hesen Derzî
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران ٢
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
ڕۆژی تەرەب – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
دەمکوژی بەم دەردەوە یان چارەیی دەردم دەکەی؟
سمایل ئاغا چەوگالی Smayil Axa Çewgalî
Kurdistana Kurdan – Ciwan Haco
جوان حاجۆ Ciwan Haco
کاڵە بەی کاڵێ – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
حەیران و گۆرانی هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ ٢
شۆڕش مەحموودی Şoriş Mehmûdî
ئەی ڕەفیقانی تەریقەت
ئەحمەد خەلیل Ehmed Xelîl
بەرهەڵبێنە
خەلیل سدیقی
هادی says:
كانونی دووهم 13, 2022 at 10:53 pm
تووشی نەبووم مێهری خانم
کوڵ لێم ناگەڕێ(گریان)
من ئاوایان بۆ دەچم
Simko says:
كانونی دووهم 15, 2022 at 7:46 pm
زۆر سپاس کاک هادی