
یادم کە
By - عەلی زەندی Elî Zendî
لە داخی مەینەتی دەوران دڵم پڕ ئاورە ساقی
لە ژاری تاڵی ژین دیسان پیاڵەی دڵ پڕە ساقی
بە یادم کە تۆ یادم کە ئازیزەکەم تۆ یادم کە
هەرچەند لە وڵاتی غەریبم ئازیزەکەم دڵشادم کە
وەرە ئەمشەو وەکوو هەر شەو وەرە ساقی دڵم خوێنە
هەتاکوو دێتە چاوم خەو حەرامەشەربەتان بێنە
بە یادم کە بە یادم کە ئازیزەکەم تۆ یادم کە
هەرچەند لە ولاتی غەریبم ئازیزەکەم دڵشادم کە
دڵم زووخاوی لێ دەڕژێ دەسا هەستە بکە مەستم
شەرابی کۆن لە جامی نوێ بە خوڕ تێکە بدە دەستم
بە یادم کە تۆ یادم کە ئازیزەکەم تۆ یادم کە
هەرچەند لە وڵاتی غەریبم ئازیزەکەم دڵشادم کە
کەوا کون کون بووە جەرگم لە جەوری ماتەمی دنیا
هەتاکوو سەردەمی مەرگم وەرە هەر تۆم دەوێ تەنیا
بە یادم کە تۆ یادم کە ئازیزەکەم تۆ یادم کە
هەرچەند لە وڵاتی غەریبم ئازیزەکەم دڵشادم کە
Similar Tracks
لێم زیزە لێم تۆراوە (یاری نێو دەبستانم)
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
هەرمێ
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
خەنەبەندانیەتی
سمایل سەردەشتی Smaîl Serdeştî
بەهار بوو فەسڵی زستانم (چارەنووسی شاعیر)
حەمە جەزا Heme Ceza
ئەم ڕۆژی ساڵی تازەیە نەورۆزە هاتەوە
پەروین چاکار Perwîn Çakar
ئاوا هات وەهار
مەم ئارارات Mem Ararat
بۆ کچێکی بێگانە – قادر کابان
قادر کابان Qadir Kaban
ئەمشەو – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
لانکۆڵێ هەی لانکۆڵێ
مستەفا دادار Mistefa Dadar
خاکی کووچەی یارەکەم و من دەڵێم
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
زارا گیان دیدەم زارا
گولستان پەروەر Gulistan Perwer
Teme Teme
خەجێ ھەردەم Xecê Herdem