site loader
Song image

یادم کە ٣

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

قاسیدی یار ھاتە لای من
نامەی یاری ھێنا بۆ من
ھەستە تاوێ وەرە لای من
برینانم مەکولێنەوە
یادم کە تۆ یادم کە
توخودا جوانێ نازان مەکە
ھەرچەند جارێ نازان دەکەی
ماڵێ لە من وێران دەکەی

بۆچی دەردم تەواو نابێ
ھاوار دوعام دەخێندە بێ
بە دەردی من گرفتار بێ
برینانم مەکولێنەوە
یادم کە تۆ یادم کە
تو خودا جوانێ نازان مەکە
ھەرچەند جارێ تۆ بکەی یادم
ماڵێ لە من وێران دەکەی
ھەرچەند جارێ نازان دەکەی
ماڵێ لە من وێران دەکەی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks