site loader
Song image

گەڵا وەریوەکان ٢ – هۆمەر دزەیی

By - هۆمەر دزەیی ‌Homer Dizeyî

ئۆ نۆستالجیا بۆ ئەو شەوانەی پڕ لە جۆش بووی
لە بیر ناکەم باوەشی گەرمت کە سەرخۆش بووی
بیرم ئەڕوا بۆ ئەو ئاوازە سێنتیمێنتاڵەی
لە مەیخانان بۆ بیستنی پەرۆش بووی
بیرت ئەکەم ڕۆژانی نەوجوانی
پڕ لە ژیان و پڕ لە هیوا و دڵخۆش بووی
پاییز هەمووی پێچایەوە
کردیە ناو چاڵی کۆتایی
ئەوەی کە بۆ من مایەوە
ژینێکی تار و تەنیایی
گەڵای وەریو لەودیو پەنجەرە
ئەڕژێنە خوار بە بێ ئەژمار
لە دارستان لە ژێر پێم دەردێ
ورشەی گەڵای هەزار هەزار
لەو ڕۆژەوەی تۆ بەجێت هێشتووم
شەوگار لە من نابڕێتەوە
ئای کە چەندت بیر ئەکەم ڕابردوو
هەرساڵ کە پاییز دێتەوە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks