site loader
Song image

گەڕیان

By - عەبدوڵا ماچکەیی

ئای گەڕیان گەڕیان ئەمە گەڕیانە
ئەمە هەواکەی قەدیم خۆمانە

قیبلەم تۆم نە دڵ قیبلەم تۆم نە دڵ
تا ڕۆی قیامەت هەر تۆم ها نە دڵ
فیدای شێوەت بام جەمین پەڕەی گوڵ
دڵ جە تاسەی تۆ دایم مدۆ چڵ

ماتم وێنەی سەنگ زەردم چون خەزان
دایم پێچ مدەو چوون ماران گەزان

ئەرێ گەڕیان گەڕیان ئەمە گەڕیانە
ئەمە هەواکەی قەدیم خۆمانە

ماتم وێنەی سەنگ زەردم چون خەزان
گەستەی مار خاسەن ساتێ دوو ساتەن
ئەر نەمرۆ زیندەی ڕووی سەربساتەن
ئەمما دەردی من چون دەردەداران
دایم هەر وە سۆن وەک گەستەی ماران

ئەرێ گەڕیان گەڕیان ئەمە گەڕیانە
ئەمە هەواکەی گوڵ قەدیم خۆمانە

کاشکی هەر یەک ڕۆژ یەک سیامارێ
هەر دوو پام مەگەست سەد جار نەک جارێ
جە هیجران تۆ هەر سات مەرگمەن
قەترە قەترەی زووخ نە ڕووی جەرگمەن
ئیمشەو هەم دیسان گوڵ دەروون پڕ خەمەن
ئەساسەی ماتەم هەی لەلامان جەمەن
ئەرێ گەڕیان گەڕیان ئەمە گەڕیانە
ئەمە هەواکەی گوڵ قەدیم خۆمانە

چۆن من هەم عیسیای خەیلێ خەجاڵەت
شەرمەندەی دیوان خودای عەداڵەت
دنیام گوزەران بە تەنگی و سەختی
عومرم چوو بە سەر هەر وە بەدبەختی
ئەرێ گەڕیان گەڕیان ئەمە گەڕیانە
ئەمە هەواکەی قەدیم خۆمانە

هەر ساڵ بە نەوعێ هەر ڕۆژ بە تەورێ
پەیم ڕوو ئەدا یەک جەفا و جەورێ
ئەرێ گەڕیان گەڕیان ئەمە گەڕیانە
ئەمە هەواکەی قەدیم خۆمانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

زێنەبێ

نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî