
گەوهەرێ ٣
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەسە مەگرە بەهانە
یا ڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
ڕەبی مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری ئەو قورئانە
جیپ و تەیارە و باڵۆن یەک بە یەک شوێندا دێ
جیپ و تەیارە و ماشین یەک بە دووی یەکیدا دێ
دەڵێم دەست لە ملانت بم سەر بە تاڵەی مردن بێ
دەڵێم وەرە با جووت بین یاری جوانم لە بیتوێن
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
جوانی بەینەڵڵا جوانی چاوباز و برۆ کەوانی
قەولم داومێ بۆ کانی بۆم دێ ئەوڕۆ بەیانی
قەولم داومێ بۆ کانی بۆم دێ ئەوڕۆ بەیانی
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
دەرمانی حەوت دەردانی برنجی ڕەشت و گێڵانی
کارخانەی هەمەدانی و بە ملوێنێ هەرزانی
جوانێ سپی و چاوڕەشی بەفری لە کەلیخانی
خودایا قسمەتم بێ شەوێ ببمە میوانی
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟ کوێستانێ وەرنە بەر خیابانێ
سەبارەت بە لێوئاڵێ گیان بەدەرم لە عێرانێ
ئەمجار کەوتمە غەریبی کەس مەکانم نازانێ
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
نەرم و نۆڵ و خاڵ لە ڕوو کەی دانیشین دوو بە دوو
سینگت کارخانەی قەندە لەسەر چۆمی جەخەتوو
با دونیا لۆمەم کەن بۆ ویم ئاور تێ بەر بوو
قوڕی دنیام وەسەر گێڕن ڕۆیی و لە دەستم دەرچوو
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
یاڕەب مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری شێخ مەولانا
عەنتیکە و زیدەلاوە چۆنی لێ بکەم سڵاوە
خەدەنگی لە دڵم داوە قەد بڵند و بەڵەک چاوە
سینگی پەنیری کوردی زولفی گیابەند و خاوە
ئاوری لە من بەرداوە خەدەنگی لە دڵم داوە
گەوهەرێ گیان گەوهەرێ بەس لێم بگرە بەهانە
ڕەبی مێردە گولەت بمرێ بۆ خاتری ئەو قورئانە
ڕەبی مێردە گولەت بمرێ لە ترسی شێخ مەولانا
Similar Tracks
خەمێ خاکەگەم – سیروس ئیمامی
سیروس ئیمامی Sîrus Îmamî
Serhildan Jiyan e – Şivan Perwer
شوان پەروەر Şivan Perwer
شەپۆل – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
مەست بوون
تارا جاف
عیشق و ئازادی (ئەگەرچی شەو درەنگە)
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
کەی دێتەوە – حەمە جەزا
حەمە جەزا Heme Ceza
دیدەکەم سەلتەنە
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
خاڵ خاس خەرامان – جەلال داوودی
جەلال داوودی Celal Dawûdî
زارا گیان دیدەم زارا
خەسرەو ماملێ
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah
ئای چەندەم خۆش ئەوێ – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Teme Teme
خەجێ ھەردەم Xecê Herdem