site loader
site loader
Song image

گەوهەرێ و مەقامی شیرین بەهارە

By - میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî

گۆرانی
وەکوو کوێستانی بێستوون دایمە سەرم بەتەمە
تەعجب لە یار دەمێنم خانم دەرحەق من مەیلی کەمە
یارم ئیجازەم بدا چاوم ماچ کەم ئەو لێو و دەمە
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ گیانا گەوهەرێ
سینەت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زەمزەم خانم حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای ماچێکم لێ کرد چبکەم وەخت بوو ئابڕووم بەرێ

خۆ من کوێستانی لەند نیم بێنم کارگ و ڕێسواسان
هیچ من ئیزگەی ڕادوێ نیم خانم دام دێنن بۆ قسە و باسان
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ گیانا گەوهەرێ
سینەت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زەمزەم خانم حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای ماچێکم لێ کرد مردم وەخت بوو ئابڕووم بەرێ

مەقام
لەبەر چاوی بەد لە ترسی بەدکار
دڵ خۆم ئەکەمە گۆڕی یادگار
بە فرمێسکی ویشک بە ناڵەی بێدەنگ
دێنمە لەرزین تەختی کردەگار

شیرین بەهارە بەهار بەهاری شادان
بێبەهرەن لە ژین گەل نامرادان
جێژن و بەهار و سەیران و خۆشیی
گشتی پیرۆز بێت گەردن ئازادان

ژیان بە لاتی، بێ دەستەڵاتی
هیچ فرۆی نەبێ سەت مەرگەساتی
مرۆڤ بە دیلی بژی خۆشە یا بمرێ بۆ خۆی و بەرزی وڵاتی
شیرین دەزانم کە تۆش زامداری
وەک من عەوداڵی غونچەی بەهاری
هیوای تۆ یەکە هیوای من هەزار
من بێزار نەبم تۆ بۆ بێزاری

گۆرانی
شل و مل و لەبارن نازکن گوێ بە گوارەن
شەدە و گێلگێلە لارن دەسماڵ پووڵەکە دارن
شەدە و گێلگێلە دارن نازکن گوێ بە گوارەن
گەوهەر گەوهەر گەوهەرێ
گەوهەرێ گیانا گەوهەرێ
سینەت حەوزی کەوسەرێ
خۆشتر لە ئاوی زەمزەم خانم حەجاجی دەچنە سەرێ
داوای ماچێکم لێ کرد مردم وەخت بوو ئابڕووم بەرێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks