site loader
Song image

گەلە و گەلە

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

ئەی عەمرم عەزیزم گیانە کیژە کەو وێنە
ئەی چاوت مانگەنە وەی وەی چواردە شەو وێنە
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

ئەی با سیروان بموا وەی وەی بە مل تاڤگەوە
ئەی بە تونکە تونکەی گیانە ماڵە جافەوە
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە

ئەی خاڵێ لە تۆ دیم گیانە یەک لە ئەفسانە
ئەی نەک لە گوڵ سۆسەن گیانە خاڵی زەمانە
گەلە و گەلە و گەلە هەی هەی لەو گەلاوێژە
خوا لێمی نەسێنی ئەو بەژن و باڵا ڕێزە
Gele û gele û gele hey hey lew Gelawêje
Xwa lêmî nesênî ew bejin û bala rêze

Ey emrim ezîzm giyane kîje kew wêne
Ey çawit mangene wey wey çwarde şew wêne
Gele û gele û gele hey hey lew Gelawêje
Xwa lêmî nesênî ew bejin û bala rêze

Ey ba sîrwan bimwa wey wey be mil tavgewe
Ey be tunke tunkey giyane male cafewe
Gele û gele û gele hey hey lew Gelawêje
Xwa lêmî nesênî ew bejin û bala rêze

Ey xalê le to dîm giyane yek le efsane
Ey nek le gul sosen giyane xalî zemane
Gele û gele û gele hey hey lew Gelawêje
Xwa lêmî nesênî ew bejin û bala rêze

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks