site loader
Song image

گیانەکەم ئەمشەو

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

گیانه‌که‌م ئه‌مشه‌و له‌ خه‌ودا دیم که دڵ خه‌مباری تۆ
سیس ببوون لاله و وه‌نه‌وشه‌ی باخی خه‌نده‌ی زاری تۆ
زوڵف و ئه‌گریجه‌ت په‌رێشان بوو له‌ سه‌ر شان و ملت
هه‌وری خه‌م پۆشاندبووی سیمای گه‌شی رۆخساری تۆ

ناز و غه‌مزه‌ی پێ نه‌مابوو چاوه‌ وه‌ک ئه‌ستێره‌که‌ت
ده‌یپژاند فرمێسکی گه‌ش دوو نه‌رگسی بیماری تۆ
ڕه‌نگی لیمۆی گرتبوو کوڵمه‌ی وه‌کوو باغی گوڵت
شه‌ونمی ئه‌سرینی نیگات کرد ڕوخی گوڵناری تۆ

چاوی گریانم که‌ دیتی باوه‌شم ئاواڵه‌ کرد
ده‌سته‌ ده‌سته‌ لاله‌چینم کرد له‌ ناو گوڵزاری تۆ
پێم وتی ئه‌ی خۆشه‌ویستی ڕووی جیهانم بۆ چی وا
مات و سه‌رگه‌ردان و دڵ خه‌مناک و لێو پڕ باری تۆ

بۆچی غونچه‌ی لێوه‌که‌ت ئاواڵه‌ ناکا پێکه‌نین
بۆچی ئاڵۆزه‌ که‌مه‌ندی زولفی وه‌ک ڕه‌شماری تۆ
بۆچ گوڵاڵه‌ی کوڵمه‌کانت زه‌رد و ئاڵ پیشان ئه‌دا
بۆچی بێ گه‌ردش بووه‌ تیری موژه‌ی پڕکاری تۆ
Giyanekem emşew le xewda dîm ke dil xembarî to
Sîs bibûn lale û wenewşey baxî xendey zarî to
Zulf û egrîcet perêşan bû le ser şan û milit
Hewrî xem poşandibûy sîmay geşî roxsarî to

Naz û xemzey pê nemabû çawe wek estêreket
Deypijand firmêskî geş dû nergisî bîmarî to
Rengî lîmoy girtibû kulmey wekû baxî gulit
Şewnimî esrînî nîgat kird ruxî gulnarî to

Çawî giryanim ke dîtî baweşim awale kird
Deste deste laleçînim kird le naw gulzarî to
Pêm witî ey xoşewîstî rûy cîhanim bo çî wa
Mat û sergerdan û dil xemnak û lêw pir barî to

Boçî xunçey lêweket awale naka pêkenîn
Boçî aloze kemendî zulfî wek reşmarî to
Boç gulaley kulmekanit zerd û al pîşan eda
Boçî bê gerdiş buwe tîrî mujey pirkarî to

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks