site loader
Song image

گوڵەکەم نەخشانم

By - نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî

گوڵ چوون ڕووی ئازیز نەزاکەت پۆشان
بەفراوان چوون سەیل جە دیڎەم جۆشان
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم
قسەی* (قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم* (نەتلاوانم)

کۆچی خەیرت بێ ئەمساڵ چۆن ساڵان
دامێن هەوارگەی بەرزی عەواڵان
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم
قسەی (قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم (نەتلاوانم)

بەرزی باڵاکەت ڕەیحان بڕوو دەی
نامە وەشەکەت لە کێ بچڕوو دەی
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم
قسەی (قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم (نەتلاوانم)

خۆ تۆ مەلینە کێ وە یارم بۆ
ئاوەکەی پاوە سازگارت بۆ
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
قسەی لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم
قسەی (قسەت) لەگەڵ ناکەم چونکە نەیلاوانم (نەتلاوانم)

*= ئەو “ی”ێیە دەنگێکی تایبەت بە ئاخێوەرانی زاراوەی جافییە کە هێشتا پیتێکی تایبەتی بۆ پەسەند نەکراوە و بڕێک لە “ڎ”ێی هەورامی نێزیکە بەڵام زۆر نزمتر بێژە دەکرێت. لەم دەقەش مەبەست لە “قسەی” -بە بێژەکردنی بە زاراوەی جافی- قسە نەکردن لەگەڵ کەسی دووهەمی بەرانبەرە واتە “تۆ”یە.

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks