site loader
Song image

گوڵەکەم نەخشانم و غەزالێ گوڵێ غەزالێ

By - ئاگرین دڵشاد Agrîn Dilşad

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

ماڵەکەی چۆڵ کرد هەی ماڵی وێرانم

قسەو لەگەڵ ناکەم چونکێ نەتلاوانم

هەی داد هەی بێداد کەی ئەمە حاڵەو

چل شەو جارێ دێم یار نییە لە ماڵەو

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم

ماڵەکەی چۆڵ کرد هەی ماڵی وێرانم

قسەو لەگەڵ ناکەم چونکێ نەتلاوانم

ئەی کیژی جوان تۆ بە خۆت مەنازە مەڵێ من جوانم

ئەگەر تۆ کچە وەزیری ئەمن کوڕە سوڵتانم

ئەگەر تۆ جارێک نا قانع بی من سەد جاران پەشیمانم

غەزالێ گوڵێ غەزالێ کابانی گەورە ماڵێ

ئەوە لە خوام داوایە بۆ خۆم بێمە سەر حاڵێ

ئەوە لە خوام داوایە بۆ خۆم بێمە سەر ماڵێ

هاتم لە لای *؟؟؟ بەژنی داری لەولاوێ

دایکی شیری پێ داوە قەت وەک من خۆشی ناوێ

غەزالێ گوڵێ غەزالێ کابانی گەورە ماڵێ

ئەوە لە خوام داوایە بۆ خۆم بێمە سەر ماڵێ

ئەوە لە خوام داوایە بۆ خۆم بێمە سەر حاڵێ

*؟؟؟= ئەم وشەیەمان بۆ ڕوون نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن

سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks