site loader
Song image

گوڵەکەم نەخشانم- عوسمان هەورامی و جەمیل نەوسوویی

By - عوسمان هەورامی Osman Hewramî

گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
خاڵی سەر گۆنات مەڵحەم برینانم
هەناسەی سەردم جا کۆ لە بن مارۆ
ئاخۆ خواکەو من ئای چی لەسەر بارۆ
ئاخۆ خواکەو من وەی چی لەسەر بارۆ
داخێ تۆ نیان ئاخ وە بانی جەرگم
قەت ساڕێژ مەبۆ من تا وە ڕووی مەرگم
شل و مل باوانم باوانی باوانم
بۆ تۆ نەماوە خەوی شەوانم
داخێ تۆ نیات ئاخ وە بانی جەرگم
ساڕێژش مەبۆ من تا وە ڕووی مەرگم
شل و مل باوانم باوانی باوانم
هاتنەکەی شەوت سەر هەر دوو چاوانم
هیچ پێسە مەبۆ شەرتی دڵداری
تۆ بە عەیش و نۆش من بە غەمباری
شل و مل باوانم باوانی زۆر باشم
تۆ بووی بە حاکم لێم مەبڕە مەعاشم
خۆ تۆ شەرتو کەرڎ جا شوو بکەی بە من
کوانێ قەولەکەو ئاخ لەعنەت بێ لە ژن
خرپن باوانم باوانی باوانم
قسەو لەگەڵ ناکەم ئیمڕۆ نەولاوانم
هیچ دیار نییە ئەو کەسە نەوی بۆ
مشیۆ گەرمیان ئەو خاکە دڵگیر بۆ
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل وا نابێ
بەم دەم و دەسە ئەو یار پەیدا نابێ
دەردی بێ دەرمان جا کەس نەزانامەن
*؟؟؟
شل و مل باوانم باوانی باوانم
ماچی دەمەکەو مەڵحەمی برینانم
لەوە مەترسە دینوو بوو بەتاڵ
لا کەرە لاوە دەی بووم بە کۆی زووخاڵ
شل و مل باوانم باوانی باوانم
هاتنەکەی شەوت سەر هەردوو چاوانم
ئینە چەنیوەن من عاشق بە تۆ
دەرحەقم نییەن جا هیچ خەیرو مەلۆ
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
هاتنەکەی شەوت سەر هەردوو چاوانم
نەماوە دەنگم من خاس بناڵم
عارەقی گۆناو ئۆف بە لێو بماڵم
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل باوانم
ماچی دەمەکەو مەڵحەمی برینانم
ئەگەر بزانی تۆ بە حاڵی دەردم
گریانت مەیۆ تۆ بە ڕەنگی زەردم
شل و مل باوانم باوانی باوانم
قسەو لەگەڵ ناکەم ئیمڕۆ نەتلاوانم
جار جار بە ڕووی ناز ئۆف لا کەرە لاوە
من زامدار و تۆ وەی زامم کولیاوە
گوڵەکەم نەخشانم شل و مل وا نابێ
بەم دەم و دەسە ئۆف یار پەیدا نابێ
زامدارێ وەک من جا تەبیبێ وە تۆ
مشیۆ ئا زامە چۆن ساڕێژ نەبۆ
شل و مل باوانم باوانی باوانم
ماچی دەمەکەو مەڵحەم برینانم

*؟؟؟= ئەو بەشەمان بۆ ساغ نەبۆتەوە، تکایە ئەگەر دەیزانن بۆمانی بنووسن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks