site loader
Song image

گوڵی سەربەستی

By - تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq

گوڵی سه‌ربه‌ستی، گوڵی سه‌ربه‌ستی
گەلێک شیرینتر له ‌خونچه‌ی به‌هار
نازكتر، جوانتر له‌ شه‌وبۆی نازدار
گه‌شتر له ‌دیده‌ی وه‌نه‌وشه‌ی نزار
گوڵێكه‌ ناوی گوڵی سه‌ربه‌ستی
مه‌رده‌ ئه‌و گه‌له‌ی بگاته‌ ده‌ستی

گوڵی سه‌ربه‌ستی ئه‌ی هێزی گیانم
ڕۆشن كه‌ره‌وه‌ی ڕیگه‌ی ژیانم
تۆم نه‌بێ من خۆم به ‌هیچ نازانم
تۆم نه‌بێ هه‌رگیز ناحه‌سێمه‌وه‌
بێ بۆنی خۆشت نابوژێمه‌وه

بۆچی ڕه‌نگی تۆ وه‌ک گوڵی سووره‌
ئه‌و هۆزه‌ی که‌ تۆی تیا بی جه‌سووره‌
عاله‌م به‌ بۆنه‌ت زۆر پشت ئه‌ستووره‌
دیاره‌ ته‌لیسمی به‌زری ژیانی
گه‌لێک کێش ئه‌که‌ی بۆ کامه‌رانی

به‌ڵام نرخی تۆ یه‌گجار گرانه‌
کڕیارت کوشته‌ و جێگه‌ی زیندانه‌
خوێنی خۆم بۆ تۆ زۆر لا هه‌رزانه‌
سه‌رم به‌خت ئه‌که‌م تۆی پێ ئه‌سێنم
که‌ تۆم ده‌ست که‌وێ سه‌ربه‌ست ئه‌نوێنم

یاران ببینن ئه‌م که‌ژ و ده‌شته‌
ئه‌و لاله‌زاره‌ی که‌ وه‌ک به‌هه‌شته‌
حه‌یفه‌ وڵاتمان که‌ جێگه‌ی گه‌شته‌
ئه‌و گوڵه‌ غونچه‌ی تیا نه‌کاته‌وه‌
کوردیش گره‌وی تیا نه‌باته‌وه‌

با ته‌نیا هه‌ر تۆ شاگوڵی من بی
سه‌رچاوه‌ی سۆزی به‌ کوڵی من بی
تۆ تاقه‌ یاری پڕ دڵی من بی
شێعرت پیا هه‌ڵده‌م به‌ زبانی خۆم
بڵێم ده‌مێکه‌ شێت و شه‌یدای تۆم

Gulî serbestî, Gulî serbestî
Gelêk şîrîntir le xunçey behar
Naziktir, ciwantir le şewboy nazdar
Geştir le dîdey wenewşey nizar
Gulêke nawî gulî serbestî
Merde ew geley bigate destî

Gulî serbestî ey hêzî giyanim
Roşin kerewey rêgey jiyanim
Tom nebê min xom be hîç nazanim
Tom nebê hergîz nahesêmewe
Bê bonî xoşit nabujêmewe

Boçî rengî to wek gulî sûre
Ew hozey ke toy tiya bî cesûre
alem be bonet zor pişt estûre
Diyare telesmî bezrî jiyanî
Gelêk kêş ekey bo kameranî

Belam nirxî to yegcar girane
Kiryarit kuşte û cêgey zîndane
Xwênî xom bo to zor la herzane
Serim bext ekem toy pê esênim
Ke tom dest kewê serbest enwênim

Yaran bibînin em kej û deşte
Ew lalezarey ke wek beheşte
Heyfe wilatman ke cêgey geşte
Ew gule xunçey tiya nekatewe
Kurdîş girewî tiya nebatewe

Ba tenya her to şagulî min bî
Serçawey sozî be kulî min bî
To taqe yarî pir dlî min bî
Şêrit piya heldem be zibanî xom
Bilêm demêke şêt û şeyday tom

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *