
گوڵی ئاوات
By - حەمە جەزا Heme Ceza
ئەی گوڵی ئاوات، گەشەت بێ و پێكەنە
نەختێ نرخ و فەڕ بدە بەم چیمەنە
سەر پەرۆشی بۆنی ئێوارانتە
گیان پەرێشانی پیاڵەی گوڵشەنە
كوا لە كوێیە بولبولی سەودا سەرت
بۆچی بێ ئاواز و سۆزی دەگمەنە
گوڵ وتی ئاسمانی پاكی نیشتمان
پڕ تەم و ەەوری بەد و نارەسەنە
ئەی گوڵی ئاوات، گەشەت بێ و پێكەنە
وا لە ژێر تینی گڕی داگیركەرا
هەردەیی رەنگینی خاكم رووتەنە
سەیری پەنجەی دوژمنی تینوو بە خوێن
نەو گوڵی لاوان ئەكاتە دەسكەنە
پێکەنە ئێستا لە جێگەی دەست و پێ
بۆ قەفی زنجیری دوژمن گەردنە
وا لە جێگەی ناز و ناڵینی کەڵان
هەر زڕەی زنجیر و زرمەی پێوەنە
ئەی گوڵی ئاوات گەشەت و پێکەنە
نەختێ نەخت و فەڕ بدە بەم چیمەنە
سەر پەرۆشی بۆنی ئێوارانتە
گیان پەرێشانی پیاڵەی گوڵشەنە
بۆ مژی جامی لەبا لەب ئاڵتە
لێوی ناسۆرم بەبار و وشكەنە
بۆ كز و سیس و لوول و بێ گەشەی
ریشەیی تۆرا و تاڵیت ەەڵكەنە
ەەر زرەی زنجیر و زرمەی پێوەنە
Ey gulî awat, geşet bê û pêkene
Nextê nirx û fer bide bem çîmene
Ser peroşî bonî êwaranite
Giyan perêşanî piyaley gulşene
Kwa le kwêye bulbulî sewda serit
Boçî bê awaz û sozî degmene
Gul witî asmanî pakî nîştman
Pir tem û hewrî bed û naresene
Ey gulî awat, geşet bê û pêkene
Wa le jêr tînî girî dagîrkera
Herdeyî rengînî xakim rûtene
Seyrî pencey dujminî tînû be xwên
New gulî lawan ekate deskene
Pêkene êsta le cêgey dest û pê
Bo qefî zincîrî dujmin gerdine
Wa le cêgey naz û nalînî kelan
Her zirey zincîr û zirmey pêwene
Ey gulî awat geşet bê û pêkene
Nextê nirx û fer bide bem çîmene
Ser peroşî bonî êwaranite
Giyan perêşanî piyaley gulşene
Bo mijî camî leba leb alte
Lêwî nasorim bebar û wişkene
Bo kiz û sîs û lûl û bê geşey
Rîşeyî tora û talît helkene
Her zirey zincîr û zirmey pêwene
Similar Tracks
کوردستانی جوان نیشتمانی جوان – مەزهەر خالقی
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
بەردە بەردە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
دوو دڵ
هۆمەر دزەیی Homer Dizeyî
ماڵە چۆڵەکەم – ئەیوب عەلی
ئەیووب عەلی – Eyûb Elî
خۆم و عوودەکەم – نازێ عەزیزی
نازێ عەزیزی Nazê Ezîzî
پاییز پاییز بووکی قژ زەرد
سالار مەحمود
بەرزی بەرزی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
Bêrîvanê
تەحسین تەها
ئەمشەو – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
خانم تەنتەنە دیری
کچانی خانەقین
کەویار و تۆبە تۆبە – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئەی گوڵ لەسەر چڵانت ٢
تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq