site loader
Song image

گوڵنیشان – عەزیز شاڕۆخ

By - عەزیز شاڕۆخ Ezîz Şarox

تینی دڵەی پڕجۆشم بزوێنی بیر و هۆشم
هاوڕێی هەمیشەی عومرم لەوساوە هەم بۆت دەمرم
هاوڕێی هەمیشەی عومرم لەوساوە من بۆت دەمرم
گوڵنیشان گوڵنیشان ئەسمەر حاڵم پەرێشان
ئەز دەچم بۆ غوربەتێ دەسماڵت لۆ من نیشان

نازانم و حەیرانم ئەی تەلەسمی ژیانم
هەر ئەوەندەم لێ ڕوونە ئەنجام لە یەک جوێبوونە
گوڵنیشان گوڵنیشان ئەسمەر حاڵم پەرێشان
ئەز دەچم بۆ غوربەتێ دەسماڵت لۆ من نیشان

ئەنجا هاتە سەرینم چاوی کەوت بە برینم
گیان گەیی بۆ بەربینم یەخەی لادا بیبینم
گوڵنیشان گوڵنیشان ئەسمەر حاڵم پەرێشان
ئەز دەچم بۆ غوربەتێ دەسماڵت لۆ من نیشان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks