site loader
Song image

گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم – عەلی کەردار

By - عەلی کەردار Elî Kerdar

ئەوەڵ لە داخت دووهەم لە قینت
خۆم دەخنکێنم بە لکی پۆشینت
لەسەر کام دینی دێمە سەر دینت
گوڵاڵەی سوورەی سەر گۆنەی یارم
یەخسیری غەمزەی چاوی بە خومارم
بۆ ڕۆحمت نەکرد بە دڵی خەمبارم

چۆن دەبێ وابێ لەو عەیامەیدا
ڕەشمار پێچی خوارد بەو نەمامەیدا
گوڵاڵەی سوورەی سەر گۆنەی یارم
یەخسیری غەمزەی چاوی بە خومارم
بۆ ڕۆحمت نەکرد بە دڵی خەمبارم

چەندم پێ خۆشە دەست بۆ گەردنی
خونچە گوڵێک بووی بۆخۆم دەمچنی
گوڵاڵەی سوورەی سەر گۆنەی یارم
یەخسیری غەمزەی چاوی بە خومارم
بۆ ڕۆحمت نەکرد بە دڵی خەمبارم

خۆزگەم بە دەرزی تیژ و تەنکە
دەروازەبانی سینگ و مەمکە
گوڵاڵە سوورەی سەر گۆنای یارێ
دەتگرتم بە تیر دوێنێ ئێوارێ
کێ تەفرەی داوی بەردی لێ بارێ

دەترسم بمرم قەبرەکەم غار بێ
ئیزرائیل لە چنگ ناڵەم بێزار بێ
گوڵاڵەی سوورەی سەر گۆنەی یارم
یەخسیری غەمزەی چاوی بە خومارم
بۆ ڕۆحمت نەکرد بە دڵی خەمبارم

باڵاکەت بەرزە حەزم کردووە لێت
دوو چاوی ڕەشت ئەمنی کردووە شێت
بەغێڵییان ناکەم خودا داویە پێت
گوڵاڵە سوورەی سەر گۆنای یارێ
داتگرتم بە تیر دوێنێ ئێوارێ
کێ تەفرەی داوی بەردی لێ بارێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks