
گلەیی بێ
بڕوام نەبوو ڕۆژێ دادێ تۆش ئەبیت بە یادگاری
ئەبیت بە قوڵپێ فرمێسک و لە چاوانما ئەباری
بڕوا ناکەم تۆ دڵت بێ وەڵامم نەدەیتەوە
ئەمە دوایین بڕیارت بێ و من لەبیر خۆت بەیتەوە
گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی
نامەیەکت نەگەیی، هەواڵێکت نەگەیی
تۆ بووی ناخی منت پڕ کرد لە گریە و لە کەساسی
بەرلەوەی کە تۆ بناسم کەی گریانم ئەناسی؟
ئەمشەو تەمەن لە چاوانما وەکو مۆم ئەتوێتەوە
ئەو ڕۆژانەی کە گریاوم، هەمووم لێت ئەوێتەوە
گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی بێ گلەیی
نامەیەکت نەگەیی،هەواڵێکت نەگەیی
Birwam nebû rojê dadê toş ebît be yadgarî
Ebît be qulpê firmêsk û le çawanma ebarî
Birwa nakem to dilit bê welamim nedeytewe
Eme dwayîn biryarit bê û min lebîr xot beytewe
Gileyî bê gileyî bê gileyî bê gileyî
Nameyekit negeyî, hewalêkit negeyî
To bûy naxî minit pir kird le girye û le kesasî
Berlewey ke to binasm key giryanim enasî?
Emşew temen le çawanma weku mom etwêtewe
Ew rojaney ke giryawim, hemûm lêt ewêtewe
Gileyî bê gileyî bê gileyî bê gileyî
Nameyekit negeyî, hewalêkit negeyî
Similar Tracks
فاتمە دوو چاوی مەستت
زاهیر جەلال
دەبێرۆ – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
ماڵە بابم بێ وەفا
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کەویار – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
گیانانم گیانم – مەرزیە فەریقی
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
تەنکە – ئەسعەد قەرداغی
ئەسعەد قەرەداغی
ئەزیزم ئاشۆفتە حاڵم لە غەمد
حشمەت لوڕنژاد Hişmet Lurnijad
شەماڵ وەرە
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
من ڕێبازم – پدرام شەهلایی
چریکەی کورد