site loader
Song image

گرتمت بەستمت

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

ئەرێ جوانە زولفی چین چینی ئەگریجەی تێک هاڵاوی

تازە بە شانەی کردووە ئەمنی خستووەتە داوی

هەر من وام لێ نەقەوما بەڵکوو عالەم تەواوی

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

ئەرێ لەبەر سەیزادەی شاڵ شین ڕاستە قەول و پەیمانی

توندی دە باوش دەگرم دەیمژم سەر کوڵمانی

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

جا بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

وەسڵی یاری نازەنین تەواوی ئاواتمە

وەختێ ئەو گوڵەی دەبینم خۆشترینی کاتمە

زۆر تیری لە دڵی داوم بە مژۆڵانی فاتمە

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

جا بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

ئەرێ یەکجاری مەستی کردم ئەو دوو چاوی خوماری

گیانە گەلێک دروستە یارم قەول و قەراری

من بە پەنجانم دەیگوشم مەمکی وێنەی هەناری

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

ئەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

جا زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks