site loader
Song image

گرتمت بەستمت

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

بۆچ دەمکوژی بە چاوان ناسكێ نازدارەی باوان

لەسەر چی لێم تۆراوی بە بێ سووچ و بێ تاوان

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

سەبر و قەرارت بردم کەم شەرتیت لەگەڵ کردم

ئیتر وازم لێ بێنە دەبڕۆ بەسیەتی مردم

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

غەمگین و دڵ پەشێوم بڕوانە باری لێوم

لەسەر باڵاکەی تۆیە ئاوارەی دەشت و کێوم

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەوایە

هەمووی داخ و حەسرەتە لە بۆ دووری لەیلایە

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

غەمگین و بێ قەرارم بۆ باڵات دەردەدارم

وەی لەسەر چاوی جوانی تۆ ئاوارەی شار بە شارم

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

سەبر و قەرارت بردم کەم شەرتیت لەگەڵ کردم

ئیتر وازم لێ بێنە گەلێ بەسیەتی مردم

گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت

هەی بە زیندووی چاوەکانم لە ژێر خاک چەقاندمت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

ئەی ڕەفیقانی تەریقەت

سەید عەلی ئەسغەر کوردستانی Seyîd Elî Esxer Kurdistanî