site loader
Song image

گرتمت بەستمت ٢

By - ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî

بۆچ دەمکوژی بە چاوان ناسكێ نازدارەی باوان
لەسەر چیم لێ تۆراوی بە بێ سووچ و بێ تاوان
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

سەبر و قەرارت بردم کەم شەرتیت لەگەڵ کردم
ئیتر وازم لێ بێنە دەبڕۆ بەسیەتی مردم
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

غەمگین و دڵ پەشێوم بڕوانە باری لێوم
ئەتۆ مەجبوورت کردم وەی قوڕت بەسەر بپێوم
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

نەخۆش و دەردەدارم دەردەکەم بێ دەوایە
لەبەر گریان و زاری وەی شەو و ڕۆژم خەو نایە
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

بۆچ دەمکوژی بە چاوان ناسكێ نازدارەی باوان
لەسەر چیم لێ تۆراوی بە بێ سووچ و بێ تاوان
گرتمت بەستمت کوشتمت سووتاندمت
هەی بە تیلەی چاوەکانت لە ژێر خاک چەقاندمت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks