site loader
Song image

کە شانەی دا ٢

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

کە‌ شانەی دا لە‌ زولفی تار و ماری
لە‌ هەر تایێکی بارێ نافە‌ باری
بە‌ داو هەر تارە‌ بۆ من بۆتە‌ تارێ
لە‌ پێم ئاڵاوە‌ زوڵفی تار و ماری
مە‌گەر تۆ بووی بە‌ گریە‌م هاتیە‌ خە‌ندە‌
کە‌ گوڵ پشکووت بە‌ دە‌م هە‌وری بەهاری
وەرە‌ سەر هەر دوو چاوم تا بزانن
کە‌وا شیرینە‌ سەروی جۆیباری

بە‌ بەردا زوڵفی بەرداوە‌ کە‌ تاتا
شە‌وی گێڕا بە ‌ڕۆژ باغی هەناری
لەبەر ئاوری دەروونم دادە‌گریێم
بە‌ بەرق ئە‌نگووتوە‌ هە‌وری بەهاری

بە‌ جارێ بمکوژە‌ خوێنم بڕێژە‌
خەڵاسم کە لە‌ دەردی ئینتیزاری
برۆی تێکنا بە‌ ڕوودا ئارە‌قی ڕێت
لە‌ ماهی قە‌وستدا شە‌بنەم دە‌باری
کە‌ شانەی دا لە‌ زولفی تار و ماری
لە‌ هەر تایێکی بارێ نافە‌ باری
بە‌ داو هەر تارە‌ بۆ من بۆتە‌ تارێ
لە‌ پێم ئاڵاوە‌ زوڵفی تار و ماری

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks