site loader
site loader
Song image

کەویار

By - عادڵ نادری

کەویار ئەی کەویار کەویارەی خۆمی
بەڕەزای شاخان ئەی هاوار کەنێرەی چۆمی
بەڕەزای شاخان وەڵڵا دەی کەنێرەی چۆمی

وەنەوشەم دەچنی پەنجەم دا لە گوڵ
شەوگارم شەق کرد ئەی هاوار نەگەییم بە دڵ
شەوگارم شەق کرد ئاخ مردم خۆ نەگەییم بە دڵ

نە ماڵم دەوێ نە گەنجی دنیا
باڵای تۆ بۆ من ئەی هاوار بە تاقی تەنیا
باڵای تۆ بۆ من ئاخ مردم دەی بە تاقی تەنیا

لەو ڕۆژەوە تۆم نەدیوە بە چاو
گەڵاڕێزانمە ئەی هاوار چوون باخچەی بێ ئاو
گەڵاڕێزانمە ئاخ مردم دەی چوون باخچەی بێ ئاو
کەویار ئەی کەویار کەویارەی خۆمی
بەڕەزای شاخان وەڵڵا دەی کەنێرەی چۆمی
بەڕەزای شاخان ئەی هاوار کەنێرەی چۆمی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *