site loader
Song image

کەرکووک – مستەفا دادار

By - مستەفا دادار Mistefa Dadar

شارەکەی گڕ و کڵپە سیمای جوانی
تابڵۆی ئاشتی و ڕەمزی ژینی برایەتی
کەچی دوژمن سەرسەختانە مەبەستی بوو
کەرکووکەکەم ئەی مەڵبەندی خۆڕاگری
کڵپە و گڕی بابەگوڕگوڕ بکوژێتەوە
جەژنی نەورۆز لە مێژووتا بسڕێتەوە
کەرکووک کەرکووک ئەی شارەکەم کەرکووک

ئەی مەشخەڵی شکۆمەندی شەهیدانم
کەرکووک ئەی بووکی ئازادی کوردستانم
بە توانەوە و بە ڕاگوێزان نەیانتوانی
لە بەردەمتا هەموو دوژمن چۆکی هانی
پڕ بە دەم لە بەرامبەر هەموو جیهان دەڵێین
تۆ پێناسەی ئێمەی کورد و کوردستانی
کەرکووک کەرکووک ئەی شارەکەم کەرکووک

سەربڵند بە کەرکووکەکەم شای شارانم
موژدەی هێنا بۆ چوارپارچەی کوردستانم
چیتر منداڵی کورد سەرما پەی پێ نابا
دوژمن تیشکی زێڕی ڕەشمان بۆخۆی نابا
سەیر کەین چۆن بابەگوڕگوڕ هاوار ئەکا
کوا ئەو کەسەی ئاڵاکەمم لە بەر ئەکا
کەرکووک کەرکووک ئەی شارەکەم کەرکووک

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks