site loader
Song image

کەتان کەتانە – کیژان ئیبراهیم

By - کیژان ئیبراهیم

پەنای هیوا و خەوبینینم
ئاواتی گیانی شیرینم
ئەوسا کە تۆم نەدیبوو
ژینم تاڵی و ترشی بوو
بێ شادی و ئارام
بێ هیوا و ناکام
ئەژیام: ژینی سەرسەری
نەمبوو کەس
بۆ ڕابەری
تۆیت و بەس

کەتان کەتانە و باوانم عەمرم کەتانە
دەمکوڵ دەم بێنە و باوانم دەم بچکۆلانە
کەتانە خاڵ دانەدانە
بە برژانگی چاو بۆیە خۆشحاڵم
خاکی بەر دەرگای تۆی پێ ئەماڵم
کەتانە خاڵ دانەدانە
کام ڕەشی ئەگا بە ڕەشیی چاوی
برژانگی، برۆی، ئەگریجەی خاوی
کەتانە خاڵ دانەدانە
کەتان کەتانە و باوانم عەمرم کەتانە
دەمکوڵ دەم بێنە و باوانم دەم بچکۆلانە
کەتانە خاڵ دانەدانە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks