
کیژی لادێ
By - عەباس کەمەندی Ebas Kemendî
کیژی لادێ هام به تاسەی
پەلکەڕەش سەرشانەکەت
هام بە تاسەی دەم بەیانی
بۆی تەنووری نانەکەت
هام بە تاسەی بۆنی مێخەک
تۆی تورەنجی شاڵەکەت
ڕەنگی سوخمە و سینەپۆش و
بازنە و خڕخاڵەکەت
سەردەمێکە دوور لە باڵات
وام لە شارانا ئەژیم
ژین چ ژینێ چاوەکانم
گیرۆدەی ئاخر شەڕیم
جار به جاری دێته بیرم
ژینی رابردووم له دێ
سێبەری دار و تەلان و
خەیزەلانی دەوری ڕێ
خوڕ خوڕی فرمێسکی حەسرەت
جا له چاوم دێتە خوار
بۆ خۆم و بەختی سەرگەردانم
ئەگریم زاری زار
دڵ تەنگم بۆ لێوی ئاڵ و
دوو دییە شەرمینەکەت
بۆ دەم ئێوارانی
حەوش و سوزی مەردۆشینەکەت
کیژی لادێ سەختە دووریت
تاڵە رەنجی رۆژگار
ناحەزە دووری وڵات و
ناخۆشە ژینم لەشار
کیژی لادێ وەختە جەرگم
پڕ بە دڵ بێ بە کەواو
هێندە تێنووی ئاوی کێوم
پڕ بە تاسەی کانی ئاو
Kîjî ladê ham be tasey
Pelkereş serşaneket
Ham be tasey dem beyanî
Boy tenûrî naneket
Ham be tasey bonî mêxek
Toy turencî şaleket
Rengî suxme û sînepoş û
Bazne û xirxaleket
Serdemêke dûr le balat
Wam le şarana ejîm
Jîn çi jînê çawekanim
Gîrodey axir şerîm
Car be carî dête bîrim
Jînî rabridûm le dê
Sêberî dar û telan û
Xeyzelanî dewrî rê
Xur xurî firmêskî hesret
Ca le çawim dête xwar
Bo xom û bextî sergerdanim
Egrîm zarî zar
Dil tengim bo lêwî al û
Dû dîye şermîneket
Bo dem êwaranî
Hewş û suzî merdoşîneket
Kîjî ladê sexte dûrît
Tale rencî rojgar
Naheze dûrî wilat û
Naxoşe jînim le şar
Kîjî ladê wexte cergim
Pir be dil bê be kewaw
Hênde tînûy awî kêwim
Pir be tasey kanî aw
Similar Tracks
ڕۆڵە لای – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
نەمردم من ئەگەر ئەمجارە بێ تۆ
گۆران ئینزیبات
هۆ ئەو کەسەی – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah
کۆڵان بە کۆڵان جادە بە جادە
جەمال موفتی Cemal Muftî
من پێشمەرگەی کوردستانم – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
وەشەن هەورامان
حەمید حەمیدی Hemîd Hemîdî
بازی بێریان
ئیسمائیل سابوور
مەجنوون
شۆڕش مەحموودی Şoriş Mehmûdî
با وا بێ با وا بێ – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
گرتمت بەستمت و ئەسمەران دولبەران
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek