site loader
Song image

کیژان دەچنە مێرگوڵان

By - تاهیر خەلیلی

کیژان دەچنە مێرگوڵان دەی دەی مێرگینان لە خوسان دەچنن هەڵاڵان
دەڵێم بێنە ڕاتمۆسم دەی دەی ماچت کەم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
کیژەکەی نەرم و هێدی دەی بڕۆ دەستم لێ بەردە
یا هیچی من و هیچی تۆ دەی وەرە شەباڵم لێدە

کیژان دەچنە مێرگوڵێ بە عام دێنەوە دێن بۆ شاری سلەیمانی
کیژان دەچنە مێرگوڵێ بە عام دێنەوە دەچنە شاری سلەیمانی
حەسەن زیرەک لێرە بوایە وەی قەدری بۆکان دەزانی
بە قوربانی تۆی دەکەم شەش دانگی موکریانی

ئەی وەتەن تا هەی لەبیرم شەرتە ڕێگات ون نەکەم
ناخەڵەف بم گەر دوشمنت تووشی دەردیسەر نەکەم
گەر لەو ئاوە جوانەی وڵات قەترەیێکم دەس کەوێ
شەرتە مەیلی ئاوی جوان و زمزم و کەوسەر نەکەم

ڕۆڵەکانت شێری غەزاوین لە حاندی دوژمنت
چۆن من گیان فیدای ڕۆڵەی پێشمەرگەی کورد نەکەم
دایکی وەتەن بۆچی غەمگینی لاوەکانت زیندووە
لاوی کوردی سۆران و جاف و گۆران و بارزانت وەک شێر لە لانە نووستووە
شەرتە تا ڕۆژی مەحشەر وەک کوڕێکی باوەفا قۆچی ئەو شاخە سەفەر بم تاکوو ڕۆحم زیندووە
شەرتە وەک کاوەی دلێر ئاڵا و پەرچەم و چەرمت بەرز ڕاگرم دایە گیان
دایە گیان ئەی دایکی وەتەن
شەرتە وەک کاوەی ئاسنگر ئاڵا و پەرچەم و چەرمت بەرز ڕاگرم
نەترسم لە ماری زوحاک گەر مێشکم تیا چووە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks