
کیژان دەچنە مێرگوڵان ٨
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەڵا مێرگینە تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
ئەوە یارم هاتەوە بە عام بڵێن خوایە یاڕەب بە خێرێ
چاوی خومار و نێرگیز
یارەکەی بە نەرم و بە هێدی سووکەڵێ پاڵێکم وێدە
یا هیچی من و هیچی تۆ بڕۆ دەست لە بەرۆکم بەردە
کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن بیزایە
ئارەق لە هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ بوون خاڵی لەیلایە
لەوەتە ئەو ژنەم دیوە وەڵا بۆی مردووم قەت کەسم وەبیر نایە
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای کەم من دەربچێ گیانی شیرینم
کیژان دەچنە مێرگۆڵان وەڵا مێرگینە تێکڕا دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم جار جار ڕاتمووسم وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
پڕ بە دڵ تەماشای بکەم من دەربچێ گیانی شیرینم
Similar Tracks
لێ لێ – ئەیووب عەلی
ئەیووب عەلی – Eyûb Elî
ڕەشماڵی خێڵان
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
چیمەن و گوڵزاری کوردستان و ڕەنجی بێوەرم – عەلی مەردان
عەلی مەردان Elî Merdan
لانک لانک لانکۆڵێ
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
مریەمێ چەندە جوانی
ئیبراهیم فەتاحی Îbrahîm Fetahî
تۆ بەڵێنم پێ بدە
ڕەزا لوڕستانی
لای لای سوورەگوڵ – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
مەقامی بەسیە غوربەت – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
گلەیی لە کەس ناکەم
حەمە جەزا Heme Ceza
دایە گیان بگری لەسەر خاکم
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê