site loader
Song image

کیژان دەچنە مێرگوڵان ٥

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە بەعام دەچنن هەڵاڵان
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ گیانە دێنە خوار تەڕ دەکەن وردەخاڵان
کیژێ بێنە ماچت کەم هەی وەباڵ بەستۆی دەڵاڵان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایێ بیبینم
تێر لە باڵای ڕامێنم دەرچێ گیانی شیرینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن بیزایە
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ دەی دەی دێنە خوار تەڕ بوون خاڵی لەیلایە
لەوەتە ئەو کچەم دیوە گیانە قەت کەسم وە بیر نایە
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایێ بیبینم
تێر لە باڵای ڕامێنم دەرچێ گیانی شیرینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشە
کیژان دەچنە مێرگۆڵان گیانە مێرگینە تێکڕا دەچنن وەنەوشە
ئارەق لەو کوڵمی دەتکێ دەی دەی دێنە خوار پڕ دەکەن پانیەی کەوشە
لەیلا لە دایکت مەترسە بمبەرە دەرکی حەوشە
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایێ بیبینم
تێر لە باڵای ڕامێنم دەرچێ گیانی شیرینم

کیژان دەچنە نێو شاخی ئەی وەی نێو شاخان تێکڕا دەچنن ڕێواسان
کیژان دەچنە سەر شاخی ئەی وەی نێو شاخان تێکڕا دەچنن ڕێواسان
بەیانی زاهیر دەکرد هات گیان بۆ لام خاڵ و مامان نەناسان
بە پێشکەشی باڵات بێ گیانا وەی هەموو موڵکی سناسان
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایێ بیبینم
تێر لە باڵای ڕامێنم دەرچێ گیانی شیرینم

کیژان دەچنە مێرگۆڵان ئەی وەی مێرگینە تێکڕا دەچنن کەنێرێ
ئارەق لەو هانیەی دەتکێ تک تک دێنە خوار تەڕ دەکەن خاڵی مێرێ
عاشقی چاوی لەیلا بووم *؟؟؟ بە خێرێ
چاوی خومار و نێرگیز بۆچی نایە بیبینم
ئەو وشەیەی کە بە *؟؟؟ دیاری کراوە واتە بۆمان ڕوون نەبووە کە گۆرانیبێژ چ دەڵێ
داواکارین ئەگەر ئێوە دەیزانن بۆمانی سەرڕاست بکەن
سپاس

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks