
کۆنتراکت – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
نیازم وایە
شەو و ڕۆژێکم تەنیا هی تۆ بێ
بڕیارم داوە
سەفەرەکانی سەرم ڕاگرم
شەپۆلان سڕ کەم
تەنیا ورینگەی تۆی تیا بێ ماڵم
دەرگه و پەنجەرە و بابوێر کونبڕ کەم
خانومانەکەم
تۆش تەنیا جارێ
خۆت تاقی کەوە
با شەو و ڕۆژێک
هەمووت هی من بێ
هەرچی نەریتە، با دەقی بشکێ
هەرچی یاسایە، با سەروبن بێ
خۆت لە دەوروبەر
لە کەس و کار و ئاشنا بدزەوە
لە ئەستێرە و مانگ
لە هەور و ساماڵ
لە بینە و بەرە و خەمیژگەی دنیا
خۆت ڕاپسکێنە
تەماشای میلی کاتژمێر مەکە
وەک ڕۆژانی تر
خۆت مەخەمڵێنە
خۆ پیرەدنیا ژێر و ژوور نابێ
تەنیا هەر جارێک
بۆ شەو و ڕۆژێ
نیوەژن بکوژە و ژنێکی ژن بە
من شەو و ڕۆژێک
دەبم بە هی تۆ
تۆش شەو و ڕۆژێک
تەنیا هی من بە
Similar Tracks
ویژدان – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
تۆ بێبەشم مەکە
کانی Kanî
شەنگال – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
ڕووتان ڕەش بێ ٢ – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
گۆڕستان – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
بازاڕ – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
ڕێژنە
باست حەمەغەریب Basit Hemexerîb
ناڵەی جودایی ٢
حەمە جەزا Heme Ceza
پێترۆ دۆلار – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
چەقی گەردوون – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
بەهار بوو فەسڵی زستانم (چارەنووسی شاعیر)
باست حەمەغەریب Basit Hemexerîb
ئێمە درەختی زڕ و بێبەر نین – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw