site loader
Song image

کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش – ئەسعەد قەرەداغی

By - ئەسعەد قەرەداغی

کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش
سەرپۆشی لوتکەی بەفری زۆر سپی
بە دارستان ڕەش ناودۆڵی کپی
جۆگەی ئاوەکان تیایا قەتیس ماو
هەر ئەڕۆن ناکەن* پێچی شاخ تەواو
کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش

کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش
هاوار و هاژەی کەف چەڕێنی چەم
بۆ تەنیایی شەو لایەلایەی خەم
توولەڕێی باریک تووناوتوون پشکن
ڕێبوار ئەخاتە ئەندێشيی بێ بن
ناو ڕێگا تەق تەق لاڕێ بەردی زل
کە هێشتا گەردوون پێی نەداوە تل
کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش

گا سەرەوژوورە گا سەرەوخوارە
تاڵی و شیرینیی دنیای ڕێبوارە
پێش ئەوەی بگەی بە ئاواتی دێ
ئەکشێتە ناو باخ توولەماری ڕێ
شنەی سێبەری داری گوێز و توو
ئەسڕێ ئارەقی ڕێبواری مانوو
کۆمەڵە شاخێ سەخت و گەردنکەش
ئاسمانی شینی گرتووەتە باوەش

*= لە هۆنراوەی مامۆستا گۆراندا “ناکەن” هاتووە بەڵام گۆرانیبێژ بە هەڵە بە “ناگەن” دەیخوێنێت

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks