
کوڕە مەکە – حەسەن زیرەک
قەسەم بەو خاڵەی لە ڕووتە
فینجانەی دەستت یاقووتە
دڵم لەگەڵ دڵت جووتە
ئارامی گیانم کوڕە مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ هەتیو مەکە
دایکم دەمکوژێ بڕۆ مەکە
هەتیوێ بووم یاری یاری
خۆم دەهاویشتە سەر دیواری
ماچم دەستاند بە زۆرداری
ئارامی گیانم کوڕە مەکە
خەڵکی دیارە بڕۆ مەکە
هەی پەنا دیوارە توخدا مەکە
مێشی خاڵت نافڕێت بەس باوەشێنی کە بەناز
چونکێ پابەندە بە شەهدی شەکەری گۆناتەوە
ئیجازەم دەیێ من غەریب و مسکێن و بێدەر با شەوێ بێمە لاتەوە
یەخەی خۆم دەدڕم سەرپاکە
چونکێ ئەو کچە پێم دەڵێ کاکە
دڵم لە تاوی هیلاکە
ئارامی گیانم کوڕە مەکە
شیرەکەم لێ دەڕژێ توخدا مەکە
دایکم دەمکوژێ بڕۆ مەکە
چاوم بە دوو چاوی جوانت
لێوم بە لێوی قەیتانت
ماچ کەم خاڵی نێو مەمکانت
ئارامی گیانم بڕۆ مەکە
خەڵکی دیارە بڕۆ مەکە
هەی پەنا دیوارە توخدا مەکە
Similar Tracks
لێم مەپرسە – ئەیووب عەلی
ئەیووب عەلی – Eyûb Elî
بەرهەڵبێنە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
ئەگەر وتیان – کاوە حەمە ساڵح
کاوە حەمە ساڵح Kawe Heme Salih
تۆم هەر لە دڵدایە
مەزهەر خالقی Mazhar Xaliqî
دڵی خەمبار – عەدنان کەریم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
لایە لایە
مێهدی حوجەت سادات Mêhdî Hucet Sadat
هەر بایێ مەیۆ – حەمە جەزا
حەمە جەزا Heme Ceza
ئامۆزا گیان
حسێن سەفامەنش Hisên Sefameniş
خاڵۆ خاڵۆ
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
گوڵاڵە سوورەی سەر کوڵمی یارم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
Dîlberê Dîlber – Şîyar û Dijwar
شیار و دژوار Şîyar û Dijwar
پێشمەرگە – چۆپی فەتاح
چۆپی فەتاح Çopî Fetah