site loader
Song image

کوشتمت بە لەنجە و لار

By - ڕەوا جەمال

کوشتمت بە لەنجە و لار ئەی زاڵم ئەی زۆردار
ئاه و حەسرەتی من مەینەتی و خەفەتی من
هەمووی بە بۆنەی تۆیە تۆ بۆ من بووی دوژمن
هەمووی بە بۆنەی تۆیە خەڵکی لێم بۆتە دوژمن

بۆ دووریتە ئەیڕێژم ئەشکی خوێنینم بە تاو
یادەکانت هیچ ساتێ لێم ون نابێ لەبەر چاو
تۆ ئاواتی دنیام بووی ماڵاوات کرد لە ناکاو
کوشتمت بە لەنجە و لار ئەی زاڵم ئەی زۆردار
ئاه و حەسرەتی من مەینەتی و خەفەتی من
هەمووی بە بۆنەی تۆیە خەڵکی لێم بۆتە دوژمن
هەمووی بە بۆنەی تۆیە تۆ بۆ من بووی بە دوژمن

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks