site loader
Song image

کوشتمت بە لەنجە و لار

By - ئەحمەد خەلیل Ehmed Xelîl

کوشتمت بە لەنجە و لار ئەی زاڵم ئەی زۆردار
ئاه و حەسرەتی من مەینەتی و خەفەتی من
هەمووی لە بۆنەی تۆیە خەڵکی لێم بۆتە دوژمن

بۆ دووریتە ئەیڕێژم ئەشکی خوێنینم بە تاو
یادەکانت هیچ ساتێ لێم ون نابن لەبەر چاو
تۆ ئاواتی دنیام بووی ماڵاوات کرد لە ناکاو

بۆچی هاتووی کە دەزانی دادت نادا پەشیمانی
باوەشی کێ فریوی دای
کێ بەڵێنی پێ شکاندی
یەکەم دیدار نیگای تۆ بوو چرای ئەوینت داگیرساند
هێندەت یاری بە ئاگر کرد تا سەراپا خۆتی سووتاند
دە لێمگەڕێ گەر دەتەوێ کەمێ ئاسوودە بێ سەرم
با پاشماوەی ئەم تەمەنەم بە تەنها بەسەر بەرم

نیگارەکەم ئەوا ئەڕۆم ڕەنگە ئیتر نەتبینمەوە
لە هەرکوێ بم تۆ هەر لەوێی تۆش ئاوێتەی بە ژینمەوە
هەر یادێکت پەرستگایەک نوێژ بۆ دیداری تۆ ئەکەم
لە هەر گوڵێک ڕا ئەمێنم بۆنی دیداری تۆ ئەکەم

من نهێنی ئەوینی تۆم لە ژێر ئەشکا حەشار یاوە
تەنافی ئاه و حەسرەتم بە دەوری عەشقا گێڕاوە
زۆر ئەترسم ئاهی ساردم شێتانە دامەنت بگرێ
یا گیرۆدەی بەڵایێک بی یا خۆشەویستەکەی(ت) بمرێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

Ha Gulê

زەکەریا عەبدوڵا Zekerya Ebdula