site loader
Song image

کریستاڵ – چۆپی فەتاح

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

کە بەیانییان هێواش هێواش دێیت و ئەڵێی
“بەیانیت باش”
لە خۆشییا ئەبمە پارچەی کرستاڵێکی ورد و خاش
هەموو بەیانییێ کە دێی لە ناخما وەک خۆر هەڵدێی
ئەو ڕۆژەم ئەبێتە جەژن کە بە خەندەوە بۆم ئەدوێی
هەرکات سڵاوت لێ کردم زیز مەبە لێم کە بێدەنگم
بە خۆم نییە کە ئەتبینم ئەشێ لە زمان کەوتبم

کە بەیانییان هێواش هێواش دێیت و ئەڵێیت بەیانیت باش
لە خۆشییا ئەبمە پارچەی کرستاڵێکی ورد و خاش
کە بە لای چاو نیگا ئەکەی هەرجارێ تۆزێکم ئەبەی
تا ڕۆحم لام ئارام بێ جارجار بەیانی باشی لێ ئەکەی
هەرکات سڵاوت لێ کردم زیز مەبە لێم کە بێدەنگم
بە خۆم نییە کە ئەتبینم ئەشێ لە زمان کەوتبم
کە بەیانییان هێواش هێواش دێیت و ئەڵێی بەیانیت باش
لە خۆشییا ئەبمە پارچەی کرستاڵێکی ورد و خاش

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks