site loader
site loader
Song image

کرماشان شاری شیرینم

By - حەسەن زیرەک ‌Hesen Zîrek

کرماشان شاری شیرینم شاری جوان و کوردنشینم
پێم خۆشە دایمە بتبینم خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران ئەمن دۆست و تۆ دەزگیران
ئەی وەی وەی دە وەرە دە وەرە ئەی وەی وەی بابان وێران

کرماشان جێگەی ئەژدادم جێگەی شیرین جێی فەرهادم
قەت قەت تۆ ناچی لە یادم خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران ئەمن دۆست و تۆ دەزگیران
ئەی وەی وەی دە وەرە دە وەرە بابان وێران

کرماشان شارێکی جوانی شاری گەورەی کوردستانی
ساحەبی تاق وە سانی خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران ئەمن دۆست و تۆ دەزگیران
ئەی وەی وەی دە وەرە دە وەرە بابان وێران

کرماشان شاری ڕەنگینی جێگای فەرهاد جێی شیرینی
حەز بکەی دایمە بیبینی خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران ئەمن دۆست و تۆ دەزگیران
ئەی وەی وەی سوورە گوڵەکەی نێو موکریان

کرماشانی شاری دڵخۆشی کرماشان نەمکەی تۆ فەرامۆشی
شاری شیرین و سەرخۆشی خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران ئەمن دۆست و تۆ دەزگیران
ئەی وەی وەی سوورە گوڵەکەی نێو موکریان

کرماشان تاریفی تۆم تەواوە تێیدا ماندوویی من حەساوە
چون وێنەی بووک بۆم ڕازاوە خۆشم دوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران ئەمن دۆست و تۆ دەزگیران
ئەی وەی وەی خۆشم دەوێی بابان وێران

بحەمدیللا گوڵی ڕەعنا شکاندی ڕەونەقی لەیلا
بڵێن مەجنوونەکەی شەیدا ڕەئیسی عاشقان با بێ
زەمانە بەزمی ڕەندانە بدە ساقی بە پەیمانە
لەبەر تەعزیبی مەیخانە بڵێن پیری موغان با بێ

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks