
کرماشان شاری شیرینم ٢
کرماشان شاری شیرینم شاری جوان و کوردنشینم
حەز دەکەم دایمە بتبینم خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران بە دۆستم بی یان دەزگیران
دە وەرە دەی دە وەرە دە وەرە بابان وێران
کرماشان شارێکی جوانی شاری گەورەی کوردستانی
خۆشم دەوێی زێدە جوانی خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی بابان وێران بە دۆستم بی یان دەزگیران
ئەی وەی وەی سوورە گوڵەکەی نێو موکریان
کرماشان زۆر نزم و بەرزە شارێکی جوان و بەتەرزە
دوور بێ لە بوومەلەرزە خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران ئەتۆ دۆست و من دەزگیران
ئەی وەی وەی دە وەرە دە وەرە بابان وێران
قەت لە دونیادا نەبوو بێجگە لە ناخۆشی بەشم
ئەی خودا چەن بێکەس و بەدبەخت و چەن چارەڕەشم
مدەتێک ئاوارە بووم و سەردەمێکیش دەربەدەر
قەت نەمدی ڕووی ئاسوودەگی هەر تووشی گێرە و قەرقەشم
چۆن پیر نەبم چۆن زویر نەبم زیزە یاری مەهوەشم
حەریف شەش خانی ئومێدی لێ گرتووم هەر مۆرە هەڵدەهاوێم
بێهوودە بە تەمای دوو شەشم
نایەڵێت ڕەقیب پەی بەرێ بە ڕەنگی زەردم
تا دەمرم مەمنوونی فرمێسکی گەشم
گۆشەی تەنهایی من هەر ئەژنۆکەمە براکەم
بۆیە وا مەحکەم گرتوومەتە نێو باوەشم
ئەمان ئامان ئامان ئامان من تا کەی بناڵم
سەنگی مەحەکم بۆچییە ڕەقیب لێم گەڕێ
کوردی بێ غەل و غەشم
کرماشان جێگای ئەژدادم جێگەی شیرین جێی فەرهادم
قەت قەت تۆ ناچی لە یادم خۆشم دەوێ کچە جیران
خۆشم دەوێ کچە جیران بە دۆستم بێ یا دەزگیران
ئەی وەی وەی سوورە گوڵەکەی نێو موکریان
کرماشان شارێکی خۆشی شاری خەسرەو و سەرخۆشی
کرماشان تۆ نەمکەی فەرامۆشی خۆشم دەوێ کچە جیران
خۆشم دەوێ ژنە جیران بە دۆستم بی یا دەزگیران
ئەی وەی وەی دە وەرە دە وەرە بابان وێران
Similar Tracks
چارۆکەت هەولێرییە کۆڵوانەت هەولێرییە – حەسەن زیرەک
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
ئاخ لە بیکەسی – شەهاب جەزایری
شەھاب جەزایری
وە بیستۊن وارانە
جەلال نەسیری
بەرهەڵبێنە – محەمەد ماملێ و حەسەن زیرەک
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
هاتەوە خانزادە خان ٣
سەلاح داوود
girê sîra – BESER ŞAHÎN
بەسەر شاهین
Kurd im Emin – Şivan Perwer
شوان پەروەر Şivan Perwer
Payîz e
هۆزان سەرحەد – Hozan Serhed