site loader
Song image

کرماشان شاری شیرینم

By - ئێحسان زیرەک

کرماشان جێگەی ئەژدادم جێگای شیرین جێی فەرهادم
قەت قەت تۆ ناچی لە یادم خۆشم دەوێ کچە جیران
خۆشم دەوێ کچە جیران ئەمن دۆست و تۆ دەزگیران
ئەی وەی وەی سوورە گوڵەکەی نێو موکریان

کرماشان شاری ڕەنگینی جێگای فەرهاد جێی شیرینی
حەز دەکەی دایمە بیبینی خۆشم دەوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی بابان وێران بە دۆستم بی یا دەزگیران
دە وەرە دەی سوورە گوڵەکەی نێو موکریان

کرماشان تاریفی تۆم تەواوە تێیدا ماندوویی من حەساوە
چون وێنەی بووک بۆم ڕازاوە خۆشم دوێی کچە جیران
خۆشم دەوێی کچە جیران بە دۆستم بی یا دەزگیران
ئەی وەی وەی سوورە گوڵەکەی نێو موکریان

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

بەرزی بەرزی

سەید محەمەد سەفایی Seyid Mihemed Sefayî