site loader
Song image

کانی کانی – مەرزیە فەریقی

By - مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî

کانی کانی
کانی کانی کانی کانی تۆ جێژوانی دڵدارانی
هەر کاتێ دەکەومە بیری ئاواتی ڕۆژانی جوانی
بۆ ساڕێژی زامەکانم بە تەنیا دێمە سەر کانی
زووخاوێ دڵ هەڵدەڕێژم بۆ وردەشەپۆلەکانی
ئەم بەستەیەی بۆ دەخوێنم بە لاوک یا بە گۆرانی
کانی کانی کانی کانی تۆ جێژوانی دڵدارانی
کانی کانی کانی کانی تۆ ئەسرینی هەورەکانی
تۆ ئاوێنەی ئاسمانی خوێنی جەرگی چیا سەخت و بەرزەکانی
خۆزگە ئەوەی من دەیزانم تۆیش بیزانی
کانی کانی کانی کانی تۆ جێژوانی دڵدارانی
کانی کانی کانی کانی تۆ ئەسرینی هەورەکانی
دەزانی بۆ خۆشم دەوێی دەزانی بۆ زۆر دێمە لات
چون لەلای تۆ بەجێ ماون جێ پێکانی
کانی کانی کانی کانی تۆ جێژوانی دڵدارانی
کانی کانی کانی کانی تۆ ئەسرینی هەورەکانی
کانی کانی کانی کانی تۆ جێژوانی دڵدارانی

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

Comments (2)

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks