site loader
Song image

ژین – عەبدوڵڵا پەشێو

By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw

ژینی پێش تۆم لە یاد نییە
من نەبوون بووم
کە تۆم ناسی
زمانم گرت
چاوم پشکووت
سەرپێ کەوتم دارە دارە…
چۆن باوەڕ کەم بەوەی دەڵێ
لەدایکبوون هەر یەک جارە!؟

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks