
ڕووتان ڕەش بێت – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
لەم نیشتمانە چارەڕەشەدا چیتان هێشتووە دابەشی نەکەن وەک ڕەزی خۆتان؟
هەر بە شەهیدان سەرمان بڵند بوو ئەوانیشتان کرد بە پەزی خۆتان!
ناوێرم قەڵەمێک هەڵگرم
ناوێرم کراسێک لەبەر کەم
ڕووتان ڕەش بێ
تا ڕەنگەکانیشتان بەش کرد!
بڵێم خوێندکار یا قوتابی؟
ژن یا ئافرەت؟
ڕووتان ڕەش بێ
تا وشەی ناو فەرهەنگەکانیشتان بەش کرد!
دوو کەناری زێی جاویدانی
خانی و حاجی قادرتان بەش کرد
خاک و ئاو و ئاگرتان بەش کرد
کوا؟ چیتان هێشت؟
کوا؟ کێتان هێشت؟
بگرە قەحپە و دز و ڕێگرتان بەش کرد
وەک زڕتەکی گاکۆژبەدەست
نیشتمانێکتان کرد بە دوو
شار بە شار، گوند بە گوند گەڕان
لە هەر ماڵێک ئاگردانێکتان کرد بە دوو
خەڵک مێژوویەکی هەیە
ئێمە دوو مێژوومان هەیە
هەموو دنیا
یەک سەرکردەی لێ بەڵایە
ئێمە لەویش دوومان هەیە!
گەورەینە! لە سایەتان بەعس لەناو دەمماندا، زمانێکە و دەگەڕێ
بەعس کەڵەگایەکە سبەینە و ئێواران لە ئاوەزمان دەپەڕێ!
کێ بێ بەعس نەناسێ؟
تا دوێنێ هەتیوێک بوو
زەلامکوژ، زلحۆرت، جرپن
لە سای سەرتان هاتەوە
هاتەوە و کەس نایبینێ
وەکوو تارمایی مردن
لێمان بوو بە ‘تی ئێن تی’
چووە ناو سەفتەی دینار
لەگەڵمان دێتە سەر خوان
جێمان لەگەڵ بەش دەکا و لەگەڵمان دەچێتە ژوان!
لەناو مانشێتی ڕۆژنامەکاندا
بەعس دەبینم
لەناو مەوکیبی سەرکردەکاندا
بەعس دەبینم
لە فیفتی فیفتی ناو پەرلەماندا
بەعس دەبینم
لە دیل کوشتن و بەرائەت پێدان
لە زەنگلێدانی نیوەشەواندا
بەعس دەبینم
Similar Tracks
پاییزێ
عەزیز شارۆخ Ezîz Şarox
شەماڵ وەرە ٦
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
کورتێ هات ڕابرد
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
موو ناپسێنم (جوانێ گیان)
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
بەهارە بولبول
نەجمەدین غوڵامی Necmedîn Xulamî
خۆزگە – عەتا ئەحمەد
عەتا ئەحمەد
ئێوارەیە – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
بازی بێریان
خەسرەو ماملێ
ئەی موتریبی حەریفان
ئەحمەد شەماڵ
بەناز پەروەردە ٢
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
فاتمە دوو چاوی مەستت
عەلی مەردان Elî Merdan
جێم نییە تیا بسرەوم – تاهیر تۆفیق
تاهیر تۆفیق Tahîr Tofîq