site loader
Song image

چەکهەڵگری خاکێکم – چیا مەدەنی

By - چیا مەدەنی

چەکهەڵگری خاکێکم دوژمن لەسەری زاڵە
من بوومەتە بێگانە و بێگانەش خاوەن ماڵە
گەر عومر بدا ماوە ڕێبازی خەبات ئەگرم
شێرانە بە شەڕ دێم و سەربەرز ئەبێ بمرم
ئەی دوژمنی ماڵوێران زۆر وەختە کە ئەمکوژی
ون نابی لەبەر چاوم ناڕۆیت و بەجێم بێڵی
گەر بمدەنە بەر گوللە ئەم ڕێگەیە ڕێگامە
لابردنی داگیرکەر تەنیا هیوا و بڕوامە
ئەم ڕێگە کە گرتوومە دواڕۆژی لەلام ڕوونە
یا سەرکەوتنی کوردە یان مەرگ یان تێداچوونە

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks