site loader
Song image

چیت ناو بنێم – چۆپی فەتاح

By - چۆپی فەتاح Çopî Fetah

خۆشەویستم چیت ناو بنێم
کاتێ عەشقت وەک ئاگرە و
هەمووساتێ ئەسووتێنێ دڵەی بێ جێم
ڕێبوارێکی ماندوونەناس، وێڵ و تەنیام
بۆ کوێ ئەڕوێ بە شوێنتا دێم
گەر ون بیت لێم ئەگرم شوێن پێت
وەک پەروانە بە شوێنتا ئەگەڕێم
بە شەوانیش وەک خەرمانە دەوری مانگی گۆنات ئەکەم
وەکوو کاروانچییێکی وێڵ بەرەو لات دێم
بەرەو لات دێم

هەوارگەی من چاوەکانتە کاتێ هاتم مەپرسە لێم من چیم و کێم
بەڵێ گوڵم بە تەنیا تۆ چاوەکانت بۆ من بۆتە هەوارگە و جێم
گەر ون بیت لێم ئەگرم شوێن پێت وەک پەروانە بە شوێنتا ئەگەڕێم
کاتێ هاتم ڕۆمانی خۆشەویستیمت بۆ باس ئەکەم
نە ڕووی خۆتم لێ وەرگێڕە نە دەرگای دڵت داخە لێم
هەتا وتم گوێ بگرە لێم زمان شکا
مانگ و خۆر و تا ئەستێرەش هاتنە تکا
هەتاکەی لە دووت بگەڕێم بەسە چیتر
چاوم بۆتە گۆمی خوێن و لە جووڵەش کەوتوون دەست و پێم
گەر ون بیت لێم ئەگرم شوێن پێت
وەک پەروانە بە شوێنتا ئەگەڕێم
تا کەی تا کوێ بە شوێنتا بێم!؟

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks

حەریرە و حەریرە

سەید جەلالەدین محەمەدیان Celaledîn Mihemediyan