
چرکە بە چرکە – ژینا سەقزی
شەوانم پڕە لە خەم و خەیاڵ
دڵ بۆ دیدارت بوو بە کۆی زووخاو
لە دوای باڵاکەت شینم* زارییە
شەوانم بێ خەو بێقەرارییە
چرکە بە چرکە شەوان بێداری
خۆت فێرت کردم ڕەسمی دڵداری
داوتە نیشانم گریان و زاری
هەر ساتێ یادت دەکەم خەمبارم
تا سەرەڕای مەرگ ئەدا ئازارم
فرمێسک بڕیوە* سۆمای چاوانم
بۆ گەڕانەوەت هەر چاوەڕوانم
چرکە بە چرکە شەوان بێداری
خۆت فێرت کردم ڕەسمی دڵداری
داوتە نیشانم گریان و زاری
دەردی لە دەردم ئێشی لە ئێشم
مەگەر لە خاکا دەسی لێ کێشم
بۆیە حەز دەکەم لە دوای من بمری
دارەمەیتەکەم بە شان هەڵبگری
چرکە بە چرکە شەوان بێداری
خۆت فێرت کردم ڕەسمی دڵداری
داوتە نیشانم گریان و زاری
*= ئەو دوو شوێنە دیاریکراوە وێدەچێت ‘ژینم’ و ‘بڕیویە’ بێت کە گۆرانیبێژ هەڵە دەیخوێنێت یان باش بێژەی ناکات.
Similar Tracks
خانمی باڵانزمەگە – حسێن سەفامەنش
حسێن سەفامەنش Hisên Sefameniş
بە هەوران پاییزە
میکائیل مەهابادی Mîkaîl Mehabadî
Evîna Du Çiya
مەم ئارارات Mem Ararat
ئاوات – یەدی شاکری
یەدی شاکری
حەیران و گۆرانی هاتەوە تەیرەکەی گەرمێنێ
شۆڕش مەحموودی Şoriş Mehmûdî
بە هەوران پاییزە
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
خونچە پشکوت بە بای زریان – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
لەبەر نازی چاوبازان
عەلی مەردان Elî Merdan
هەر ئەڕۆی ئەڕۆی
شیلان عوسمان
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران ٣
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
گۆڕستانی چراکان – بەشی دووهەم – شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس Şêrko Bêkes
هەی ڕۆ هەی ڕۆ
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî