site loader
Song image

چاوەڕێتم – عەبدوڵا پەشێو و عەدنان کەریم

By - عەدنان کەریم Ednan Kerîm

چاوەڕێتم
دەگەڕێیتەوە… سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم… دەگەڕێیتەوە
گەر یەک یەكیش سنوورەکان
مینڕێژ بکەن
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەریبەیانیدا
بەرەو ئاسۆ
لە دوو دەدەم دەزووی نیگام
وا هەست دەکەم
تۆ دەبیتە باڵدارێکی ئەفسانەیی و
بەیانییەک دێیتەوە لام

دەگەڕێیتەوە… سوێند دەخۆم
سوێند دەخۆم… دەگەڕێیتەوە
بۆیە ئەگەر
بست بە بستی ئاسمانیشت لێ بتەنن
هەموو ڕۆژێ
لەگەڵ بەریبەیانیدا
پەنجەرەکان دەکەمەوە
وا هەست دەکەم
کە تۆ وەكو توولەنەمام
بەیانییەک
لەبەر پەنجەرەکەم دەڕوێی
بە دیواردا هەڵدەگەڕێی
دێیتەوە لام…

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

Similar Tracks