
چاوم تاریکە – عەبدوڵڵا پەشێو
By - عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
چاوم تاریکە، دڵم بێ خولیا
لێم گەڕێن بۆ خۆم تەنیا بم، تەنیا
وەکوو بیرێکی فەرامۆشکراو
کە یەک پشکەئاو نەبێ لە بنیا
نیشتمیانی من شانیشتیمان بوو
ئاخ، سەدەی پیتڕۆل
ئاخ، گاز و کیمیا!
ئاخ چییان لێ کرد:
تەرەسی عۆجە و
گای بنەی خۆیی و
گەوادی دنیا!
ترووسکەگڕێک هێشتا هەر ماوە
لە ئاگردانی گیانی پڕ بریا…
هەر فووی لێ دەکەم
بەڵکوو ڕۆژێک بێ بەربێتە سەدەی گۆبڵز و بێریا!
وا تەپەی پێ دێ
گوێ هەڵخە، دڵە
ئەی بزنەکێوی چاوماری وریا!
کێیە؟
کوردستان!
تەبڵەکی کادرێی مافی مرۆڤ و پڕۆلیتاریا
وەرە ژوورەوە!
ئەی ئەو چاوانەی لەگەڵ گریانیان کەسێک نەگریا
کێ بە قەدەر تۆ تاقی کرایەوە
کێ وەک تۆ دڵی کرا بە مۆمیا؟
کێ لە موختەبەر هێندە مایەوە؟
کام مەل
کام ئاژەڵ
کام کار
کام گیا
وەرە ژوورەوە! خۆشەویستەکەم
وەرە ژوورەوە خۆشەویستەکەم
وەرە بن باڵم، بنوو دڵنیا
ئەوەی دەیدوورم یەک لە دووانە:
‘کفن یا ئاڵای ترۆپکی چیا’
Similar Tracks
تاوان – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
کەتیرە و کورسی – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
ئێستا کچێک نیشتمانمە – شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس Şêrko Bêkes
حەریر حەریرە
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
چراغم شەوبۆ
عەباس کەمەندی Ebas Kemendî
سەدان ساڵە – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
پەراوێزێک بۆ مێژوو – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
ناڵەی جودایی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
ئیتر بەسە – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw
بوار واران
دەشتی کەڵهوڕی
تەزبێح – عەبدوڵڵا پەشێو
عەبدوڵڵا پەشێو Ebdula Peşêw