site loader
Song image

پەیامی دڵ

By - محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê

وه‌ره‌ په‌یامی دڵم به‌ره‌ بده‌ به‌ گوڵم

له‌ هیجری خاڵی ڕوخی، پساندی به‌ندی دڵم

مه‌ده‌ عه‌زابم، بنێره‌ جوابم

له‌باغی تازه‌ به‌رم، غه‌ریب و ده‌ربه‌ده‌رم

ئه‌سیری داوم، به‌ دڵ سووتاوم

له‌یاری لاله‌ڕوخم، ده‌مێکه‌ بێخه‌به‌رم

قه‌سه‌م به‌ حوسنی جه‌ماڵ

قەسەم بە چاوی کەژاڵ

قەسەم بە زولفی ڕەشت

قه‌سه‌م به‌ ڕۆژی ویساڵ

نه‌ماوه‌ ڕه‌نگم، سووتاوه‌ جه‌رگم

له‌سۆزی ناڵه‌یی دڵ، له‌ ڕازی بولبول و گوڵ

که‌ بێ مورادم، کز و که‌سادم

له‌ بێ وه‌فایی به‌هار، له‌هیجری چاوی خومار

کزه‌ی هه‌ناسه‌ی ڕه‌شم، سریشکی سوور و گه‌شم

له‌ بێ وه‌فایی فه‌له‌ک، ئه‌وانه‌ بوونه‌ به‌شم

عه‌زیزی ماڵم، شه‌هیدی خاڵم

قه‌سه‌م به‌ خه‌نده‌یی ڕووت، دڵم غه‌مگینه‌ له‌دووت

فیغانی عیشقم، خه‌و و خه‌یاڵم

قه‌سه‌م به‌ جه‌ور و جه‌فات، قه‌سه‌م به‌ عیشق و وه‌فات

که‌سێک هه‌یه‌ له‌ جیهان، له‌ عیشق و ڕازی نیهان

بزانێ حاڵی دڵم، له‌ عەشق  و داد و فوغان

ئه‌سیری داوم، به‌ دڵ سووتاوم

فوغان و شینه‌ به‌شم، ببینه‌ به‌ختی ڕه‌شم

چییه‌ گوناهم که‌ بێ په‌ناهم، فه‌له‌ک کز و به‌ ته‌مه‌; له‌  ئێشی  جه‌رگی ڕه‌شم

Were peyamî dilim bere bide be gulim

Le hîcrî xalî ruxî, pisandî bendî dilim

Mede ezabim, bnêre ciwabim

Lebaxî taze berim, xerîb û derbederim

Esîrî dawim, be dil sûtawim

Leyarî laleruxim, demêke bêxeberim

Qesem be husnî cemal

Qesem be çawî kejal

Qesem be zulfî reşit

Qesem be rojî wîsal

Nemawe rengim, sûtawe cergim

Lesozî naleyî dil, le razî bulbul û gul

Ke bê muradim, kiz û kesadim

Le bê wefayî behar, le hîcrî çawî xumar

Kizey henasey reşim, sirîşkî sûr û geşim

Le bê wefayî felek, ewane bûne beşim

ezîzî malim, şehîdî xalim

Qesem be xendeyî rût, dilim xemgîne ledût

Fîxanî îşqim, xew û xeyalim

Qesem be cewr û cefat, qesem be îşq û wefat

Kesêk heye le cîhan, le îşq û razî nîhan

Bzanê halî dilim, le îşq û dad û fuxan

Esîrî dawim, be dil sûtawim

Fuxan û şîne beşim, bibîne bextî reşim

Çîye gunahim ke bê penahim, felek kiz û be teme; le êşî cergî reşim

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *