site loader
Song image

پەرێشانم – عارەب عوسمان

By - عارەب عوسمان Areb Osman

پەرێشانم من دەناڵێنم فرمێسکی چاوان دەبارێنم

ڕۆحی خۆمم بۆچییە جوانێ لەبەر ئەوچاوەی نەمرێنم

نازانم چۆنی بکەم چارە دەرمانی ئەو دڵە بیمارە

بە بێهوودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ وا گرفتارم

دەڵێن مەجنوون جەوری کێشاوە لە دوای لەیلا رۆحی داناوە

ئەوە لەیلا کۆچ دەکا لێرە دەمەو پاییز خێڵ بەرەوژێرە

نازانم چۆنی بکەم چارە دەرمانی ئەو دڵە بیمارە

بە بێهوودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ وا گرفتارم

لەبەر چی بۆتە بولبول وەی* چرا بۆت بۆتە پەروانە؟

هیچکەس نازانێ دەردی من مەگەر ئەو چاوە کاڵانە

نازانم چۆنی بکەم چارە دەرمانی ئەو دڵە بیمارە

بە بێهوودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ وا گرفتارم

بڕیار بوو مابەینی من و تۆ بێ یەک نەبین هەرگیز جودایی

وەفایەکت نەبوو گیانە بەجێت هێشتم بە تەنیایی

نازانم چۆنی بکەم چارە دەرمانی ئەو دڵە بیمارە

بە بێهوودە شێت و هەژارم بە دەردی دڵ وا گرفتارم

*= ئەم هۆنراوەی وەفاییە دەقی درووستی بەم شێوەیەیە: ” لەبەر چی بۆتە بولبول گوڵ چرا بۆت بۆتە پەروانە؟”.

زۆر سپاس بۆ خاتوو لەیلا

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks