
پەری – خەبات مەولوودی
By - خەبات مەولودی Xebat Mewludî
دەستی وەرزێکم سپی بوو باڵی وەرزێکم وەری
ڕووت لە کوێ کرد تاک و تەنیا بێ هەواڵێک ئەی پەری
ئەی پەری
دڵ لە دوورگەی چاوەکانتا شینترین ئاڵای هەبوو
ئێستە بێ تینی نیگای تۆ پەنجەکانی هەڵوەری
نا مەڕۆ شەرمینترین ساتی وشەم ڕوو لێرە کە
گەر دەڕۆی ئاسمانی تەنیاییم پڕی ئەستێرە کە
وێنەکانی تۆم بەهارانە لە باوەشما ڕەواند
تۆ بە ڕاوێژی خەزەڵوەر ئاشقی خۆتت دواند
تۆم لە بیر بوو، خۆم لە بیر چوو تۆ بەڵام هەر خۆت دەوێت
سەیری دوێنێت کە بزانە ئێستە چی هاتۆتە ڕێت
نا مەڕۆ شەرمینترین ساتی وشەم ڕوو لێرە کە
گەر دەڕۆی ئاسمانی تەنیاییم پڕی ئەستێرە کە
دێیەوە رۆژێک بەڵام من تازە باخم بێ گوڵە
تا هەتاوێک دێتە ئاسۆ ئەو دڵەم سرک و سڵە
ڕێیەکی دی پڕ لە باران، پڕ لە تاسە دێتە ڕێم
ناوی تۆش و ناوی خۆشم بۆ هەموو هەورێک دەڵێم
گەلێک سپاس بۆ ڕێزدار لەیلا
Similar Tracks
بە هەوران پاییزە
عەلی زەندی Elî Zendî
زەمانێ هەر تۆ بۆ من
کامەران عومەر Kameran Omer
فەڵەک ئای
عوسمان هەورامی Osman Hewramî
خەنەبەندانیەتی
ڕەسوڵ نادری Resul Nadirî
جوانی بێ ناو
ڕەوا جەمال
عیشق و ئازادی (ئەگەرچی شەو درەنگە) ٢
حەمە جەزا Heme Ceza
Gulîzer – Berfîn Aktay
بەرفین ئاکتای
دڵی سەوزم
عەدنان کەریم Ednan Kerîm
ئامۆزا گیان
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
خۆشم دەوێی خۆشەویستم
سمایل سەردەشتی Smaîl Serdeştî
هیجری یار
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê