site loader
Song image

پاییز پاییز بووکی قژ زەرد

By - سالار مەحمود

پاییز پاییز
بووکی قژ زەرد
پاییز
من مات تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
پاییز

من فرمێسکم تۆ بارانی
من هەناسەم تۆ بای ساردی
پاییز پاییز
من خەم تۆ هەوری گریانی
دوایی نایە دادم دادی
پاییز پاییز
بووکی قژ زەرد
پاییز
من مات تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
پاییز

پاییز پاییز
شان و مل ڕووت
من مات تۆ زیز
هەردووکمان جووت
پاییز پاییز
پاییز پاییز
بووکی قژ زەرد
پاییز
من مات تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
پاییز

هەرچەند گوڵ سیس ئەبێ بگرین
بگرین بگرین
ئاڵتوونی دار ئەڕژێ بگرین
بگرین بگرین
پۆلی باڵدار ئەفڕێ بگرین
بگرین بگرین چاومان نەسڕین
پاییز پاییز
بووکی قژ زەرد
پاییز
من مات تۆ زیز
هەردوو هاودەرد
پاییز

کۆپی کردن بێ ئاماژەدان بە سەرچاوە قەدەغەیە
More

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Similar Tracks