
پاییز-فواد
By - چریکەی کورد
خەزان وا هات و هێنای گەڵاڕێزانی ڕەنگین
هەواڵی غەم دەهێنی بە ئاهەنگێکی غەمگین
پاییز پاییز ئەی پاییز وا هات خەزان ئەی یاران
گەڵاڕێزانی هێنا نەماوە خۆشی جاران
نەماوە بەزمی جاران
دڵم باغی گوڵان بوو بەهارم بێ خەزان بوو
قەڵای ژین و ژیانم بە ناڵەی دڵ وێران بوو
پاییز گەڵا دەڕژێنی جەرگم لە ڕیشە دێنێ
هەموو ڕۆژێ ئێواران لەسەر بەرد و چناران
وەیشوومەی بایەقۆش دێ ئەڵێ وا ڕۆی بەهاران
پاییز پاییز ئەی پاییز وا هات خەزانەی یاران
گەڵاڕێزانی هێنا نەماوە خۆشی جاران
نەماوە بەزمی جاران
گەڵاڕێزانی هێنا نەماوە خۆشی جاران
لە دەست چوون کۆنەیاران
Similar Tracks
گوڵێکی بۆ جەفا خولق کراوی
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ئیمە لەکیم ئاگریم – هدایەت قادری
هدایەت قادری Hidayet Qadirî
خوایە وەتەن ئاوا کەی – محەمەد ماملێ
محەمەد ماملێ Mihemed Mamlê
ماچی خودایی (وەرە یارم)
مەرزیە فەریقی Merziye Ferîqî
تاتی مار گەستم ٣
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
لەبەر دەرگە
سەعدوڵا نەسیری
یارم دەمێکە بێ هەواڵ ماوە – ناسر ڕەزازی
ناسر ڕەزازی Nasir Rezazî
یادم کە
حەسەن زیرەک Hesen Zîrek
موو ناپسێنم
عەلی خزری
شەدە شل
عەلی مەردان Elî Merdan
پیری
فەریبۆرز نامداری